خێمەی ئیفتار لە لایەن ٤ ڕێکخراوی هاوکاری خوشکەوە لە دیاربەکر دانرا
لە مانگی ڕەمەزاندا ئێوارەخوانی ئیفتار لەلایەن کاروانی ئومێد، ئیهۆ ئەبرار، وەقفی یەتیمەکان یەتیم ئەلی ئەوروپا لە دیاربەکر دەدرێت بە قوربانیانی بوومەلەرزە و مەغدورەکان.
لە لایەن ٤ ڕێکخراوی فریاگوزاری خوشک بە تایبەت کاروانی ئومێدی دیاربەکر؛ خێمەی ئیفتار بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزە و یەتیم و مەغدورەکان دانرا.
عبدالرحیم کارادەنیز یاریدەدەری سەرۆکی گشتی دەزگای کاروانی ئومێدی دیاربەکر سەبارەت بە چالاکیەکەی ئەنجامدراو راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و باسی لەوە کرد کە رۆژانەی ئیفتار بۆ هەزار کەس دابین دەکەن.
کارادەنیز وتی، "ستایش بۆ پەروەردگارمان کە ئێمەی گەیاندە مانگی ڕەمەزان. مانگی ڕەمەزان پڕ بەرەکەت و سودبەخش بێت بۆ هەموو موسڵمانان. ٤٥ ڕۆژ پێش ئێستا بوومەلەرزەیەکی گەورە لە ١١ شارەکەمان ڕوویدا. لەم بوومەلەرزەیەدا ٤ ڕێکخراوی فریاگوزاری خوشکمان لە تەنیشت قوربانیانی بوومەلەرزەلێدراوەکانمانەوە وەستان. ئەم ڕەمەزانە، وەک کاروانی ئومێد، ئیهۆ ئەبرار، وەقفی یەتیمەکان یەتیم ئەلی ئەوروپا، لە دیاربەکر ئیفتار پێشکەش بە هەتیوەکان و لێقەوماوان و بوومەلەرزەلێدراوان دەکەین. چاوەڕوانی پاڵپشتی و هاوکاری خێرخوازان دەکەین لەو بوارەدا. نرخی سەحور ٢٥ لیرە و ئیفتار ٥٠ لیرەیە. ئەمەش بە درێژایی مانگی ڕەمەزان بەردەوام دەبێت. ئامانجمان دابەشکردنی خۆراکە بەسەر هەزار کەسدا ڕۆژانە. ئێمە بەشی چادری ئافرەتان و پیاوانمان هەیە، قوربانیان، هەتیوەکان و بوومەلەرزەلێدراوان دەتوانن وەک خێزان بێن. هیوادارین خزمەتیان بکەین. هەروەها سوپاسی خێرخوازان دەکەین بۆ خێرخوازییان لەم بوارەدا. خوای گەورە خێرەکانتان قبوڵ بکات، إن شاء الله."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی مەحسەرتی پارێزگای مێردین لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان ٣ ئۆتۆمبێل ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکیان بە سەختی ٦ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەریی دواین شەپۆلی بارانبارین و لافاو لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، داهاتی ئاوی بەنداوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هەڵسانی لافاو ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو و کەسێکیش بێ سەروشوێنە.
لە شارۆچکەی پلەمۆری پارێزگای دێرسم بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ رووی دا.